سنور ميديا
128 جار بینراوە 2/11/2019 03:30 PM

پارتی وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌



سنور میدیا

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەداتەوەو رایدەگەیەنێت كە زەمەنی پەنجا بە پەنجا تێپەڕی دواخستنی كۆبونەوەكانیش دەخاتە ئەستۆی یەكێتی كە كۆبونەوەكان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەكێتی دواخراون.


مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لەوەڵامی وتەبێژی یەكێتی ده‌ڵێت: ئێستا باس لە شەراكەتی راستەقینە دەكرێت، ئەگەر شەراكەتی راستەقینە مەبەست پەنجا بە پەنجا بێت، ئێمە زوو وتومانە زەمەنی پەنجا بە پەنجا تێپەڕی، خەڵكی كوردستان هەڵبژاردنی كردووەو دەبێت رێز لە دەنگەكانیان بگیرێت، خودی یەكێتی خۆی ئەوەی قبوڵكردووە كە پەنجا بە پەنجا نەماوە و دەبێت پێكەوە كاربكەین بەگوێرەی یاسای و ئەو دەنگانەی كە هاتووە"


وتیشی كە رێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێنەكراوە، وتەبێژی پارتی ئاماژە بەوە دەكات " نابێت لە میدیاكانەوە باس لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكان بكرێت، كۆبونەوەكان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەكێتی دواخراون و ئێمە نازانین یەكێتی باس لە چ بەشێكی رێككەوتنەكە دەكات كە دەڵێن جێبەجێنەكراوە، ئەو پۆستانەشی پڕ نەكراونەتەوە، بۆ خودی پارتەكە دەگەڕێتەوە"


سەبارەت بە دانانی ژماریەك راوێژكارو یاریدەر بۆ سەرۆكی حكومەت مەحموود محەمەد رایگەیاند" سەرۆكی حكوومەت نایەوێت هەموو كار و بڕیارەكان لای خۆی كۆبكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریدەدەر، راوێژكاریی بۆخۆی دامەزراندووە، دەسەڵاتی ئەو راوێژكارانە، دەسەڵاتی سەرۆكی حكوومەتە نەك دەسەڵاتی هیچ كەس و وەزیرێك لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران. ئەمە كارێكی یاساییە و لە دەسەڵاتی سەرۆكی حكوومەتە ئەو كارە بكات"


رۆژی پێنجشەمەی رابردوو لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی نیگەرانە لەوەی رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەشی زۆری جێبەجێ نەكراوە.و بەناویی یاریدەدەرەوە حكومەتێكی بچوككراوە درووستكراوە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure