.
64 جار بینراوە 2/11/2019 02:59 PM

مه‌سعود بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق



سنور میدیا

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەو دۆخەی ئێستا لە عیراق دەگوزەرێت ئەنجامی فەشەلی پانزە ساڵی رابردووە و جەختیش لەوە دەكاتەوە، یەكێك لە گرفتەگەورەكانی عیراق جێبەجێ‌ نەكردنی دەستورە.

 

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی پەیامێكەوە كە لەبارەی دۆخی ئێستای عیراقەوە بڵاوی كردەوە، ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەمەی ئێستا لە ئارادایە هی ئەمڕۆ نییە، بەڵكو دەرئەنجام و كەڵەكەبووی فەشەلێكی پازدە ساڵەیە و دەڵێت" خەڵك ئێش و ئازارێكی زۆری بینیوە و هاووڵاتی مافی خۆیەتی داواكاری هەبێت و ناڕازی بێت. بۆیە پێویستە گوێ لە داواكاریی خەڵك بگیرێت و بە توندوتیژی و خوێنڕشتن كێشەكان چارەسەر نابن".

 

لەپەیامەكەی بارزانیدا هاتووە"لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی هاووڵاتیان، ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەو دۆخەی كە هاتووەتە پێش و پێمان وایە كە ئەمەی ئێستا لە ئارادایە هی ئەمڕۆ نییە، بەڵكو دەرئەنجام و كەڵەكەبووی فەشەلێكی پازدە ساڵەیە. خەڵك ئێش و ئازارێكی زۆری بینیوە و هاووڵاتی مافی خۆیەتی داواكاری هەبێت و ناڕازی بێت. بۆیە پێویستە گوێ لە داواكاریی خەڵك بگیرێت و بە توندوتیژی و خوێنڕشتن كێشەكان چارەسەر نابن".

 

دەشڵێت"لەگەڵ ئەوەیشدا یەكێك لە گرفتە گەورەكانی عێراق جێبەجێ نەكردنی دەستوورە. ئەگەر دەستوور وەك خۆی جێبەجێ كرابا، زۆر لەو كێشانە نەدەبوون كە پێشتر و ئێستایش هەن. لە لایەكی دیكەوە هۆكاری وردی دۆخی ئێستا یاسای هەڵبژاردنە، بۆ نەمانی هۆكاری گرفتەكان، دەبێ یاسای هەڵبژاردن بە شێوەیەك بگۆڕدرێت كە ئەنجامەكان دەربڕی خواستی راستەقینە و دادپەروەرانەی سەرجەم پێكهاتەكان بێت".

 

مەسعود بارزانی جەخت لەوە دەكاتەوە، لەبارەی داواكارییەكان لەسەر گۆڕینی دەستوور، پێیانوایە نابێ گۆڕینی دەستوور بسەپێندرێت یان بە زۆر بێت و لە هەمان كاتیشدا نابێ گۆڕینی دەستوور ببێتە هۆی پاشەكشە لە پڕەنسیپەكانی دیموكراسی و هەروەها پاشەكشەی مافی گەلی كورد و پێكهاتەكانی تر.

 

"بە دڵنیاییشەوە سیستەمی دیموكراسی زیاتر لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراقە نەك دیكتاتۆری و هەموو گۆڕانكارییەكیش پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و میكانیزمە دەستوورییەكاندا بێت" بارزانی وادەڵێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure