سنور ميديا
697 جار بینراوە 2/11/2019 02:01 PM

زۆرێك لە بەرپرسان كەسە نزیكەكانیان رەوانەی دەرەوە كردووە



سنور ميديا 

هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كە زۆرێك لە بەرپرسانی باڵای عیراق كەسە نزیكەكانی خۆیان رەوانەی دەرەوە كردووە.

 

لەو بەیاننامەدا هۆشیار عەبدوڵڵا ئاشكرایكردووە كە "بەرپرسە باڵاكانی زۆرێك لە وەزارەتەكان بە بێ هەستكردن بە شەرمەزاری فەرمانی ئیداریان دەركردووە بۆ گواستنەوەی نزیكەكانیان و هاوڕێكانیان لەگەڵ پاشكۆكانیان بۆ شوێنی دیكە ئەوەش هاوكات لەگەڵ راپەرینی جەماوەری عیراق".

 

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە "بەرپرسان پێیان وایە كە كەشتییەكەیان چەند رۆژێكی ماوە و نوقم دەبێت و هیچ هیوایەك نەماوە بۆ مانەوە لە پۆستەكانیان".

 

هۆشیار عەبدوڵڵا باس لەوەش دەكات كە هەندێك لە و فەرمانانەی دەردەچێت لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە پێویستی بە تێپەڕاندنی پەرلەمانە، ئێستاش ئەو بڕیارانە بە هەمان شێوەی پێشوو بە بەش بەشێنە دەردەچێت، بۆیە پێویستە هاوولآتیان لەوە ئاگادار بن كە چی دەگوزەرێت لە پشت رووداوەكانەوە.

 

پەرلەمانتارەكەی بزتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق بڕواشی وایە كە پشك پشكێنە و گەندەڵی ولآتی گەیاند بەم دۆخە نەك سیستەمی پەرلەمانی، ئەم وتەیەی ناوبراویش لە وەلآمی لێدوانی هادی عامریدایە كە رایگەیاندبوو سیستەمی پەرلەمانی شكستی هێناوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure