سنور ميديا
1383 جار بینراوە 2/11/2019 01:52 PM

پارتى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ يه‌كێتى ده‌كات



سنور ميديا 

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی وتی سەردەمی 50 بە 50 بەسەر چوو.


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوبراو وتیشی: یەكێتی نایەوێت رێككەوتنی نێوانمان جێبەجێ بكرێت، لە بەرامبەردا وتی ئێمە لە رێككەوتنەكان پەشیمان نین، پێویستە بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكرێت.

 

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوە كرد كە هەندێك بۆچوون هەیە كە ئەوان لە ڕێی راگەیاندنەوە دەیبیسن.

 

مەحمود محەمەد باسی لەوەشكرد كە ئەوان پابەندن بە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی بەڵام بە گفتوگۆ و لە ڕێی دانیشتنەوە،


ئاشكراشیكرد كە هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی، بەلآم لەگەڵ گۆڕان كۆبوونەتەوە و دەیانەوێت لەگەڵ یەكێتیش كۆببنەوە.

 

ناوبراو باسی لەوەشكرد كە ئەوەی رێككەوتنی جێبەجێ نەكردووە نە پارتییە و نە ئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵكو یەكێتییە كە تا ئێستا ناوی وەكیل وەزیر و بەشێك لە پۆستەكانی دیاری نەكردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure