سنور ميديا
147 جار بینراوە 1/11/2019 01:47 PM

كەجەدە ڕاگەیەنراوێكی له‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان بڵاوكردەوە



سنور ميديا 

كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتیك ڕایدەگەیەنێت، هێزە داگیركەرە هەرێمیەكان خۆیان لەبەر تێكشكاندنی داعش نەگرت و دەستیان بە هێرش لەدژی گەلی كورد كرد.

 

كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتیك (كەجەدە) بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی كۆبانێ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەڕێزەوە بەرخۆدانی كۆبانێ و شەهیدەكان و ئەو پێشمەرگانەی ڕۆڵیان لە سەركەوتنی كۆبانێ دا هەبوو بۆ جارێكی دیكە یادیان دەكەینەوە.

 

ئاشكراشیدەكات، هێزە داگیركەرە هەرێمیەكان خۆیان لەبەر تێكشكاندنی داعش نەگرت و دەستیان بە هێرش لەدژی گەلی كورد و گەلانی هەرێمەكە كرد، بەشێوەیەك هاوپەیمانی ئاكەپە - مەهەپە یەكەمجار عەفرینی داگیر كرد و دواتر دەستی كرد بە هێرشی داگیركردنی هەموو ڕۆژئاوای كوردستان.

 

ڕوونیشیدەكاتەوە، هێزە داگیركەرەكانی ناوچەكە، دەیانەوێت گەلی كورد و گەلانی ناوچەكە لەسەر وڵاتەكانیان دەربكەن و ڕۆژئاوا داگیربكەن كە بە هەزاران ساڵە لەسەری دەژین، بەڵام دەبێت بزانن هەوڵی داگیركاری بە بەرخۆدانی گەلەكەمان و پشتگیری گەلانی جیهان و هیزەكانی هەسەدە تێكدەشكێن و سەركەوتن بۆ گەلانی ئێمە دەبێت.

 

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا، كەجەدە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ڕۆژ ڕۆژی یەكێتی نەتەوەییە، جارێكی تر بە بۆنەی یەكی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی كۆبانێ پیرۆزبایی خۆمان دەنێرین و ئەوانەی ئەم ڕۆژەیان دروست كرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure