شه‌رڤانان
140 جار بینراوە 1/11/2019 01:43 PM

نوێترین ئاماری شه‌هید و برینداره‌كانی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان



سنور ميديا 

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، تا ئێستا هێرشه‌كانی توركیاو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌، هاوكات ژماره‌ی شه‌هیدوبرینداره‌كانی هێرشه‌كانی ئاشكرا كرد.

 

ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری سووریای دیموكرات له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ واشنتۆن رایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان 412 شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌هیدبوون و هه‌زار و 419 شه‌ڕڤانی دیكه‌ش برینداربوون و 73 كه‌سیش له‌ ریزی هه‌سه‌ده‌دا به‌دیل گیراون".

 

باسی له‌وه‌شكرد، "500 هاوڵاتی مه‌ده‌نیش به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ شه‌هیدبوون و دوو هه‌زار و 733 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون و زیاتر له‌ 400 هه‌زار هاووڵاتیش له‌ ناو سوریادا ئاواره‌بوون".

 

9ی مانگی رابردوو سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی حه‌وت رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كاندا شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌رگری سه‌ختیان كرد، به‌ڵام 17و 23ی ئۆكتۆبه‌ر به‌پێی دوو ئاگربه‌ست كه‌له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیا و روسیاو توركیا واژۆكرا شه‌ڕڤانان كشانه‌وه‌.

 

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری سووریای دیموكرات وتیشی، "سوپای توركیا و گروپه‌ به‌ كرێ گیراوه‌كان پابه‌ندی ئاگربه‌ست نه‌بوون و به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان، هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش كه‌ ده‌چنه‌ ناوی پاكتاوی ئیتنیكی ئه‌نجامده‌ده‌ن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure