سنور ميديا
190 جار بینراوە 1/11/2019 01:40 PM

زانيارى له‌باره‌ى جوڵه‌ى خۆپيشاندانه‌كانى عيراق



سنور ميديا 

خۆپیشاندانه‌كان لە بەغداى پايته‌خت و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عیراق دەستیپێکردەوە، سەرەڕای رێگری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان،به‌ڵام له‌ ئێستا خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت بچه‌نه‌ ناوچه‌ی سه‌وز.

 

سەرەڕای ئەوەی شه‌وی رابردوو ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هاتوچۆکردنی قەدەغەکردبوو، بەڵام تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی لە بەغدا خۆپیشاندان بەردەوام بوو.

 

هاوكات ئەمڕۆش بە هەزاران خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر ئامادەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی، خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناوچه‌ی سه‌وز، كه‌ باره‌گای حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و په‌رله‌مان و كۆنسوڵخانه‌كانی وڵاتانی لێیه‌.

 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ خۆپیشاندەرێکی زۆر لەسەر پردی کۆماری کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی بەربەستەکان ببڕن و بەرەو ناوچەی سەوز بڕۆن. بەڵام هێزە ئەمنییەکان چەندین بەربەستی کۆنکرێتییان داناوە بۆ ئەوەی رێگری لە پەڕینەوەی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز بکەن.

 

خۆپیشاندەرانیش لەسەر پردی کۆماری و سەر رووباری دیجلە بەربەستێکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان نەیێن و مەترسی لەسەر خۆپیشاندەران دروستبکەن و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن.

 

خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا پێی ناوه‌ته‌ رۆژی حه‌وته‌مه‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مرۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌بچێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure