سنور ميديا
319 جار بینراوە 31/10/2019 11:10 PM

هه‌وڵێكی توركیا ئاشكرا بوو بۆ وه‌ستاندنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق



سنور میدیا

سایتى سۆمه‌ریه‌ نیوز له‌سه‌ر زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى حكومه‌تى عێراقیه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ حكومه‌تى توركیا دوو فڕۆكه‌ى بارهه‌ڵگرى ره‌وانه‌ى عێراق كردووه‌ كه‌ پێداویستى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى خۆپیشاندانى تێدایه‌.

 


به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و پێداویستیانه‌ى توركیا بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق نێرداوه‌ برتین له‌ جلوبه‌رگى سه‌ربازى ‌و غازى فرمێسك رێژ و دارى لێدانى خۆپیشانده‌ران.

 


ئه‌و هه‌نگاوه‌ى توركیا له‌كاتێكدایه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان عێراق ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ به‌غداى پایته‌خت و شاره‌كانى تر سه‌رگه‌رمى دامركاندانه‌وه‌ى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ن كه‌ له‌ 25ى تشرینى یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure