يه‌كێتى
133 جار بینراوە 31/10/2019 03:57 PM

وتەبێژی یەكێتی ... له‌باره‌ى رێككەوتنى يه‌كێتى لەگەڵ پارتی هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوان نێگەرانن لەرەوتی جێبەجێ‌ كردنی رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی و ئەوەشیان بەو حزبە ڕاگەیاندوە.

 

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/10/2019 لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند"نیگەرانین لە رەوتی جێبەجێكردنی رێككەوتنمان لەگەڵ پارتی و ئەو نیگەرانییەمان بە برادەرانی پارتی ووتوە".

 

وتەبێژەكەی یەكێتی نیشتمانی جەخت لەوەش دەكاتەوە، مەترسییەكان لەسەر میللەتی كورد زیاتر بووە و ئاماژە بەوەش دەكات، دەبێت پەیوەندی لایەنەكان لەوپەڕی باشیدا بێت.

 

لەتیف شێخ عومەر جەختی لەوەش كردەوە، حزبەكی بەشی زۆری رێكەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی جێبەجێ‌ نەكراوە و دەشڵێت"رێكەوتنمان لەگەڵ پارتی لەبارەی كەركوكەوە هیچی جێبەجێ‌ نەكراوە".

 

یەكێتی داواش دەكات، پێكەوە حكومەتێكی بەهێز دروست بكەن و واشی دەبینێت دەتوانن نمونەیەكی جوان پێشكەش بكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure