دڵشاد عومەر
184 جار بینراوە 31/10/2019 10:20 AM

چالاكيه‌كى گرنگى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى



سنور ميديا 

له‌ درێژه‌ى چالاكيه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ ڕۆژئاواى كوردستان په‌روه‌رده‌ى سلێمانى توانى زياتر له‌ 250 مليۆن دينار كۆ بكه‌نه‌وه‌ و پێشكه‌ششى بكه‌ن به‌ نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ڕۆژى  ۲٤-۱۰-۲۰۱۹ لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی مامۆستا جەمال عەبدول کەسایەتی شاری سلێمانی و نوێنەری پەروەردەکان، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆی ئەو هاوکارییەی ئاشکراکرد کەلەکەمپینێکی چەند ڕۆژەدا لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و کەسوکاریانەوە لە پەروەردەی قەزاکان و بەشەکانی ناو دیوان وخوێندنی ناحکومی و چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، بۆ هاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوەو بڕەکەی ۲٥۲ملیۆن و ۸۸۰هەزار.


هەر لەکۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین هاکاری دیوان و چاپخانەی وەزارەتی ڕادەستی نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، دواتریش نوێنەرانی هەر ۱۲ پەروەردەی قەزاکان هاوکارییەکانیان پێشکەش بە نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، کۆی ئەو هاوکارییەی کۆکراوەتەوە بەم جۆرەبوو:


- چاپخانەی وەزارەت/ ۲۷٥۰۰۰

- دیوانی پەروەردەی گشتی/ ٥۳۰۷۷٥۰

- خوێندنی ناحکومی/ ٥۸۷۸۷٥۰

- پەروەردەی ڕۆژئاوا/ ۳۳۳۲۱۲٥۰

- پەروەردەی ڕۆژهەڵات/٤۳۷۸٥۰۰۰

- پەروەردەی ڕانیە/ ۳۳۲۳۲۷٥۰

- پەروەردەی چەمچەماڵ/ ۳۳۹۷۸۰۰۰

- پەروەردەی شارباژێر/ ٥۲۷۱٥۰۰

- پەروەردەی دوکان/ ۲۰۰۰٤۲٥۰

- پەروەردەی پینجوێن/ ۸٥۲۸٥۰۰

- پەروەردەی شارەزوور/ ۹٥۱۰۰۰۰

- پەروەردەی سەیدسادق/ ۱۷۲۹۷٥۰۰

- پەروەردەی دەربەندیخان/۲۳۲۹٤٥۰۰

- پەروەردەی قەرەداغ/ ۸٦۳۷٥۰

- پەروەردەی پشدەر/ ۱۲۸۲٥۰۰۰


کۆی گشتی/ ۲٥۲۸۸۰۰۰۰


دوای پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیش مامۆستا دڵشاد عومەر ڕایگەیاند گەیاندنی هاوکارییەکان بەردەوامەو لێژنەیەکی تایبەت لە دیوانی پەروەردە هاوکارییەکان وەردەگرێت.


هەروەها نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا لەوتەیەکدا سوپاسی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرجەم پەروەردەکانی کرد بۆ هاوکاریکردنی براکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure