برێت مه‌كگۆرك
446 جار بینراوە 31/10/2019 10:04 AM

مه‌كگۆرك له‌سه‌ر كوشتنى به‌غدادى ڕووبه‌ڕووى توركيا ده‌بێته‌وه‌



سنور ميديا 

برێت مەكۆرگ نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی داعش سەبارەت بە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی دەڵێت" دەبێت توركیا وەڵام بداتەوە سەرۆكی رێكخراوی داعش بۆچی لە ناوچەكانی ئەودا بووە."

 

مەكۆرگ لە نوسینێكدا هێرشی توندی كردۆتە سەر توركیا و بە هاوكاری تیرۆرستان و كردنەوەی سنورەكان بۆیان لە ساڵانی رابردوودا تۆمەتباری كردووە، هەروەها ئیدلیبی بە ناوچەیەكی مەترسیدار لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا داناوە.

 

هەر لەو بارەوە ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات كە توركیا دەبێت روونكردنەوەی هەبێت لەسەر ئەوەی سەرۆكی رێكخراوی داعش لەو ناوچەیەدا و لە دووری چەندمیلێك لە بنكە سەربازییەكانی ئەوەوە چی دەكات لە كاتێكدا لە سەرتای 2018ەوە چەند بنكەیەكی سەربازی لەو ناوچەیە هەیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure