سنور ميديا
93 جار بینراوە 31/10/2019 09:40 AM

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی ئاماری کوژراو بریندارەکانی شەش رۆژی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردەوە



سنور ميديا 

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی ئاشكراشى، لە ماوەی شەش رۆژدا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیشی برینداربوون.

 

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری کوژراو بریندارەکانی شەش رۆژی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردەوە رایگەیاند، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لە نێوان ‌هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی عێراقدا 100 کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج هەزار و 500 کەسیش برینداربوون کە لە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان پێکهاتوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو ماوەیەدا هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژ و بۆمبی دەنگییان بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، هەر لەو ماوەیەدا 399 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، کە 343 کەسیان ئازادکراون، هەروەها ٩٨ باڵەخانە بینای حکومی و حزبی زیانیان پێگەیشتووە.

 

کۆمسیۆنەکە داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆپیشاندەران بپارێزن و دووربن لە بەکارهێنانی هەر جۆرە توندوتیژییەک.

 

لە رۆژی 25 ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە زۆربەشی شارەکانی عێراق دەستیپێکردوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، خۆپیشاندەران داوای لابردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure