مه‌زڵوم كۆبانێ
466 جار بینراوە 31/10/2019 01:39 AM

مه‌زڵوم كۆبانێ وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریای دایه‌وه‌



سنور ميديا 

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی حكومه‌تی سوریا بۆ په‌یوه‌ندیكردنی شه‌ڕڤانان به‌ ریزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاند هه‌سه‌ده‌ پێشوازی له‌و بانگه‌وازه‌ ناكات.

مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ وه‌ڵامێكی كورتدا ره‌تیكره‌وه‌ شه‌ڕڤانان به‌شێوه‌ی تاكه‌ كه‌س په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی سوپای حكومه‌تی سوریا بكه‌نه‌وه‌.

 

كۆبانێ رایگه‌یاندوه‌: بانگهێشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا بۆ شه‌ڕڤانان و په‌یوه‌ندی كردنی تاكه‌كه‌سی به‌ سوپای سوریاوه‌، پێشوازیی لێ ناكرێت.

 

ده‌شڵێت: باشتربوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا چاره‌سه‌رێكی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه‌ی ئێمه‌ پێشكه‌ش بكردایه‌ كه‌ باسی له‌ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كردوه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ بونیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش وا ده‌كات شه‌ڕڤانان ببن به‌ به‌شێك له‌ پێكهاته‌ی به‌رگریی سوریا.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆی سوریا بانگهێشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات - هه‌سه‌ده‌ و هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانیان كرد بچنه‌ ناو ریزی سوپا و پۆلیسی سوریا بۆ روبەڕوبونەوەی هێرشه‌كانی توركیا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure