سنور ميديا
380 جار بینراوە 30/10/2019 07:20 PM

شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان سوپای توركیاو سوریا له‌سه‌رێ كانی روو ده‌دات



سنور ميديا 

ئاژانسی هه‌واڵی سووریا (سانا) رایگه‌یاند، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان سوپای سوریا و سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی "ته‌ل وەرد" له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانی روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌ بوون.

 

ئاژانسه‌ سورییه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، سوپای توركیا و گروپه‌ میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ردوو گوندی مه‌حموودییه‌ و ده‌ربۆیان له‌ ده‌وروبه‌ری شاری سه‌رێ كانی داگیركردووە.

 

به‌گوێره‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش، سوپای توركیا و ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی "عه‌نیقول هه‌وا" ده‌مێننه‌وه‌، به‌ تۆپ و هاوه‌ن خانوو و ماڵی دانیشتوانی گوندی ته‌ل وەردیان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی كردوه‌تە ئامانج.

 

سانا دووپاتیشیكرده‌وه‌، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ ئاگریان له‌ بڕێكی زۆری نه‌وت له‌ ته‌ل ته‌مر به‌رداوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه‌ به‌ دووكه‌ڵ بته‌نرێت و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا نه‌توانن ئامانجه‌كانیان بپێكن.

 

وه‌ك ئاژانسه‌ سورییه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێدوەا، سوپای سوریا چوار گوندی له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی كۆنترۆڵ كردووه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، ئاژانسه‌ سورییه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure