سنور ميديا
953 جار بینراوە 30/10/2019 07:02 PM

نهێنى له‌باره‌ى سه‌فه‌رى مه‌سرور بارزانى بۆ توركيا ئاشكرا ده‌بێت



سنور ميديا 

سەرۆكی حكومەت دەیەوێت شاندێك لە شوێنی خۆی رەوانەی توركیا بكات، بەڵام تا ئێستا توركیا قبوڵی نەكردووە بە پێویستی دەزانن سەرۆكی حكومەت خۆی بچێتە توركیا.

 

هەرچەندە بە گوێرەی ئەوەی ئیبراهم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی توركیا دەكات بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەداوە بۆ ئەنجامدانی ئەو سەردانە.

 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سايتى ژيانى راگەیاندوه‌: بەشێك لە بەرپرسانی پارتی لە حكومەتدا لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو سەردانە نین بەشێوەیەكی ئاشكرا و داوایان كردووە سەردانەكە دوور لە چاوی كامێراكان بێت.

 

سەرچاوەكە ئەوەشی رونكردەوە، ئەو داواكاریە ئاراستەی توركیا كراوە بەڵام تائێستا توركیا ئەو بابەتەی پەسەند نەكردووە ئاماژەیان بەوە كردووە لەبەر ئەوەی لە ئاستی سەرۆكایەتی كۆمار بانگهێشتەكە راگەیەندراوە قبوڵی نەكات بە نهێنی بێت.


سايته‌كه‌ بۆ وەرگرتنی زانیاری و لەبارەی ئەنجامدانی سەردانەكەوە پەیوەندی كرد بە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەت بەڵام پەیوەندیەكان پێ وەڵام مانەوە.

 

ئەو سەردانەی مەسرور بارزانی رووبەڕوی رەخنە بووەتەوە لەبەر ئەوەی توركیا دەیەوێت بە بانگهێشتی حكومەتی هەرێم بۆ وڵاتەکەی شەرعیەت بدات بە هێرشەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، ژیان ئەوەشی زانیوە ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باس لەو بابەتە كراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure