كه‌ش و هه‌وا
172 جار بینراوە 30/10/2019 03:29 PM

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 10 كەسی راگەیاند



سنور میدیا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 10 كەسی راگەیاند به‌ تۆمه‌تی دزی و وەرگرتنی سەرانە ‌و تەقەکردن لە خەڵکی.



بەشی راگەیاندن و پەیوەنییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو 10 كەسە لە ناو شاری سلێمانی، پێنجوێن، سەیدسادق، عەربەت ‌و بازیان دزی جۆراوجۆریان كردووە.



بە گوتەی ئاسایشی سلێمانی گرووپەکە پارە، ئاڵتوون ‌و چەك ‌و تەلەفزیۆن ‌و ئاژەڵیان دزیوە ‌و سەباری ئەوەش تەقەیان لەخەڵکی کردووە و سەرانەیان لێوەرگرتوون.

 

وتیشی كه‌سه‌كان كە تەمەنیان لەنێوان 20 تاوەکو 50 ساڵیدایە و لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستبەسەر چەند پارچە چەك، بڕێك پارە و هەندێک ئاڵتووندا گیراوە و دوای دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.


دەستگیركردنی ئەو 10 تۆمەتبارە لە رۆژانی سێ تاوەكو 16ـی ئەم مانگە بووە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتایەكانیش تۆمەتبارەكان هاوڕێ‌ ‌و كەسی نزیكی یەكدی بوون ‌و لە راگەیێنراوەكەی ئاسایشدا ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو تۆمەتبارانە هەندێكیان پێشینەی تاوانكاریان هەبوو دەستگیر كراون، بەڵام لەبەر نەبوونی بەڵگە ئازادكراون".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure