سنور ميديا
163 جار بینراوە 30/10/2019 02:00 PM

پارتی و یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە



سنور ميديا 

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ڕایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان ئەنجام دەدرێت.

 

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان ئەنجام دەدرێت.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، هۆشیار سیوەیلی وتوویەتی، پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندیی زۆر باشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە، هەمیشەش دەرگای بە ڕووی لایەنە سیاسییەكاندا بە ئاڕاستەی یەكگرتوویی و تەبایی كورد لە ناوچەكەدا كراوەیە، پەیوەندیی سیاسیی تۆكمەی پارتی و یەكێتی دەبێتە هۆی سەقامگیری و پێشكەوتنی زیاتری هەرێمی كوردستان.

 

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی باس لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و گۆڕان کردووەو ئاماژەی بەوە داوە، " لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش رێككەوتنێكی سیاسی لە نێوانیاندا هەیە و، هەردوولاش پابەندی ڕێككەوتنە سیاسییەكەن، هەروەها لیژنەیەكی هاوبەش لە ئاستی باڵادا پێك هێندراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەی سێقۆڵیی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان ئەنجام دەدرێت، ئەویش بەپێی بەركەوتەی حكوومەت و پەرلەمان، هاوكات هەماهەنگییەكی باشیش لەو چوارچێوەیەدا هەیە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure