سنور ميديا
499 جار بینراوە 30/10/2019 01:05 PM

ئەردۆغان به‌توندى وەڵامی ترەمپ دەداتەوە



سنور ميديا 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا وەڵامی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دایەوە كە چەند جارێك هەڕەشەی وێرانكردنی ئابووری توركیای كرد.

 

لێدوانەكەی ئەردۆغان هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری كۆنگرێسی ئەمریكا لە شەوی ڕابردوو بۆ سەپاندنی سزا بە سەر توركیادا لەسەر هێرشكردنەسەر ڕۆژئاوای كوردستان.

 

ئەردۆغان لە گوتارێكدا لە كۆبوونەوەی ئاكپارتیدا ڕایگەیاند "وڵاتانێك هەڕەشەی وێرانكردنی ئابووریی وڵاتەكەمان دەكەن، بەڵام ناتوانن بیكەن".

 

ڕاشیگەیاند "سەرجەم خاڵەكانی تیرۆرمان لە باكووری سووریا وێران كردووە، هێزی خۆمان بۆ جیهان سەلماند بەیەكگرتوویمان لە پاراستنی توركیا لە هەڕەشەكان".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure