سنور ميديا
228 جار بینراوە 30/10/2019 12:24 PM

به‌غدادی پێنج مانگ لەژێر پارێزگاری ئه‌ردۆغاندا بووە



سنور میدیا

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە رۆژنامەی "روز ئەلیوسف"ی میسری راگەیاند، كە توركیا بۆ ماوەی پێنج مانگ ناوچەیەكی ئارامی بۆ ئەبوبەكر بەغدادی لەناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەباكووری سوریا دابین كردبوو.

 

مستەفا بالی بۆ وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات رۆژنامە میسرییەكە راشیگەیاندووە، كە ئەبوبەكر بەغدادی لەسەر سنووری توركیا و بەرانبەر بەپێگەیەكی سەربازی توركی بووە، جگە لەوەی ئەبولحەسن موهاجیر دەستەراستی بەغدادی لەناوچەی جەرابلوس بەئامانجگیراوە، كە بەتەواوەتی لەژێر پارێزگاری توركیادایە .

 

بەقسەی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات ‌و بەپێی زانیارییەكانی ئەوان ئەبولحەسن موهاجیر پێشتر لەناوچەكانی قەڵغانی فورات بووە بۆ ئەوەی جێگایەكی مانەوەی نوێ بۆ ئەبوبەكر بەغدادی دابین بكات، بەڵام پێش ئەوەی ڕێبەری ڕێكخراوی داعش لە ئیدلبەوە بەرەو ئەو جێگایە جوڵە بكات، كە ئەبولحەسن موهاجیر لەژێر سایەی پاراستنی توركەكاندا بۆی دابین كردبوو بەئامانج گیرا و لەناوبرا .

 

بالی باسی لەوەش كردووە، كە زانیارییەكانیان ئەوە پشتراست دەكاتەوە ئەبوبەكر بەغدادی لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا زیاتر لە جارێك سەردانی توركیای كردووە، بەتایبەتی بۆ شاری ڕێحانییە لە ویلایەتی هاتای توركیا، هەموو ئەوانەش ئەوە پیشان دەدەن، كە بەغدادی لەژێر سایە و پاراستنی توركیا لەناوچەكە بووە .

 

رۆژی 27ی ئەم مانگە لەلایەن دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش راگەیەنرا، ئەوەش لەناوچەیەكی سنووری سوریا، كە هاوسنوورە لەگەڵ توركیا.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure