هادى عامرى
285 جار بینراوە 30/10/2019 01:41 AM

هادی عامری وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دری دایه‌وه‌



سنور ميديا 

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سائیرونی دایه‌وه‌ و پێ وت: "پێكه‌وه‌ هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ین".

 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لەبارەی خۆپیشاندان و دۆخی ئێستای عیراقه‌وه‌ نامەیەكی ئاڕاستەی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری رەوتی سەدر كرد و پێی وت: "دەتوانن لەگەڵ هادی عامری حكومەتێكی نوێ‌ پێكبهێنن."

 

لە بەرامبەریشدا موقتەدا سەدر وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی دایه‌وه‌ و وتی: "وامدەزانی ئەو داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات لە پێناو گێڕانەوەی شكۆی خۆی، بەڵام ئەگەر ئەو رەتیدەكاتەوە ئەوە من لەگەڵ هادی‌ عامری رێكدەكەوم بۆ وەرگرتنەوەی متمانە بە شێوەیەكی زۆر خێرا".

 

هه‌ر له‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌دا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سائیرونی دایه‌وه‌ و پێی راگه‌یاند:"پێكه‌وه‌ له‌پێناو هێنانه‌دیی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عیراق و رزگاركردنی وڵات هاوكاری ده‌كه‌ین به‌وجۆره‌ی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بێت."

 

هاوپه‌یمانیی فه‌تح و سائیرون، دوو گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانی عیراقن كه‌ زۆرترین ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی ئایاری 2018ی عیراقیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ ته‌وافوقی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ كوتله‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدیان كرده‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure