سنور ميديا
1261 جار بینراوە 29/10/2019 10:49 PM

قەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا ٨٠ سەرباز و چەتە کوژراون



سنور ميديا 

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی دژی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی ئاشکرا کرد، قەسەدە ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا ٨٠ سەربازی تورک و چەتە کوژراون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئەنجامی شەڕو بەرخۆدانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ئاشکراکرد و ڕایگەیاندووە، لەگەل ئەوەی لە ئێستادا ئاگربەست لە ئارا دایە، بەڵام سوپای داگیرکەری تورک بە هەموو هێز و توانای سەربازی و مرۆییەوە بەردەوامە لە هێرش و پێشێلکاریەکانی دا و جەختی کردەوە کە ئەوانیش لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوا دا وەڵامی هەموو هێرشەکان دەدەنەوەو تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠ سەرباز و چەتە کوژران.

ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیە هاتووە :

" لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ئاگربەست لە ئارادایە و سەرەڕای ئەوەی هێزەکانمان بە گوێرەی ڕێکەوتنەکان هەڵسوکەوت دەکەن، بەڵام سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بە هەموو هێز و توانای تەکنیکی شەڕەوە لە گشت بەرەکان بەردەوامە لە هێرشەکانی دا. سوپای تورک لە هێرشەکانی دا هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژیان دەکات.

 

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی ئوم ئەشپا ، باب ئەلفاراج، ئەمراد، تل قەرتەل، سێ نەقلیی داودیە، باب ئەلخێر و مرێکس، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشەکاندا ٤٧ سەرباز و چەتە کوژران و ٢ دۆشکە هەڵگر و ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازیش تێکشکێندران.

 

بەرەی نێوان سەرێکانی و تل تەمر

چەتەکانی سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر هەر یەک لە گوندەکانی ئەلتەویلاو ئەریشاو لەیلان، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشەکاندا ١٤ سەربازی سوپای تورک و چەتەکانی کوژراون.

بەرەی نێوان گرێ سپی و عەین عیسا

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر هەر یەک لە گوندەکانی قاندریە، بەسریە، خربەت فارس وئەبو خەرزاش ، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەشدا ١٩ سەرباز و چەتە کوژران و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.

 

لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشەکاندا بەکۆی گشتی ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکە هەڵگر و ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی لە تێکشکێندراوە و ٨٠ سەرباز و چەتەش کوژران.

 

هەروها شەڕڤانێکمان بە قارەمانانە بەرگری کرد و شەهید بوو، ٨ هەڤالیشمان بریندار بوون."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure