سنور ميديا
161 جار بینراوە 29/10/2019 08:18 PM

عه‌لى حه‌مه‌ صاڵح له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى دادگا هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، دادگاییكردنی ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی ناوزڕاندن بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لە بری یاسای كاری ڕۆژنامەوانی پێشهاتێكی مەترسیدارە.

 

عەلی حەمەساڵح، لەبارەی ئەو یاسایەی رۆژنامەنوسانی پێدادگایی دەكرێت، لەلاپەڕەی خۆی لەژێر ناوی (پێشهاتێكی خراپ و مەترسیدارە) نوسیویەتی"دادگاییكردنی ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی ناوزڕاندن بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لە بری یاسای كاری ڕۆژنامەوانی پێشهاتێكی مەترسیدارە، هەرچەندە پەرلەمان ناتوانێت دەستێوەردان لە كاری دادگا بكات، بەڵام هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ڕاستكردنەوەی ئەم هەڵە".

 

دەشڵێت"ئەو تێگەشتنەی پێیوایە یاسای كاری ڕۆژنامەوانی تەنیا بۆ چاپەمەنیە تێگەشتنێكی هەڵەیە و لە بڕگەی چوارەمی مادەی یەكی یاسای كاری ڕۆژنامەوانی بەڕوونی باس لە كەناڵی ڕاگەیاندنی جۆراو جۆر دەكات، كە سایت و پەیجیش دەگرێتەوە".

 

پەرلەمانتارەكەی هەرێمی كوردستان ئەوەش روندەكاتەوە، كە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان بۆ ئەوانەیە بە تەلیفۆن و نامە خەڵك بێزار دەكەن یان تاوان دەكەن و لەوبارەیەشەوە دەڵێت"بۆیە پەنابردن بۆ یاسایەكی دیكە لە بری یاسای كاری ڕۆژنامەوانی پێشێلكاریەكی ڕونی یاساییەو مەترسیە لەسەر ئازادی ڕۆژنامەوانی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure