سنور ميديا
115 جار بینراوە 29/10/2019 06:39 PM

ووردەكاری بەشداری كردنی سەدر لە خۆپیشاندانەكان



سنور ميديا 

رێبەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ سێشەممە پاش گەڕانەوەی لە ئێران، لەپارێزگای نەجەف چووە نێو خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە كە ژمارەیان هەزاران كەس دەبوو.

 

پاش ئەوەی لە ئێران گەڕایەوە (موقتەدا سەدر) رێبەری رەوتی سەدر، گەڕاوەتەوە ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی (حەنانە) لە نەجەف و دواتریش سەدر بە ئۆتۆمبێلێك كە خۆی شۆفێری دەكرد چووە نێو خۆپیشاندەران بەمەبەستی پشتیوانكردن لە دەنگی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان دە داوای چاكسازی دەكەن.



موقتەدا سەدر، پێشتر لەڕێگەی پەیامێكەوە بۆ (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆكوەزیرانی عیراق خۆپیشاندەرانی بە شۆڕشگێڕ ناوبرد و داوای لە خۆپیشاندەران كردبوو بەردەوام بن و داواشی لە سەرۆكوەزیران كردبوو بچێتە پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەخت رابگەیێنێت كە بەبێ بەشداری حیزبەكانی ئێستا بێت.

 

هەر ئەمڕۆ كوتلەی (سائیروون) كە كوتلەی سەربە موقتەدا سەدرن، لەنێو پەرلەماندا مانگرتنیان ڕاگەیاند و جەختیان لەوە كردەوە، ئەوان پاشەكشە لە داواكارییەكانیان ناكەن

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure