سنور ميديا
687 جار بینراوە 29/10/2019 05:28 PM

ڕۆژنامه‌نووسێك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پۆستێكى ڕخنه‌ى له‌ فه‌يسبوك بۆ تاك كراوه‌ داواى قه‌ره‌بووى 100 مليۆن دينارى لێ ده‌كه‌ن



سنور ميديا 

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف سكاڵايى ياسايى له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك تۆمار كردوه‌ له‌ دادگايى هه‌ولێر و داواى قه‌ره‌بووى 100 مليۆن دينارى لێ ده‌كات , به‌وته‌ى ئه‌و ڕۆژنامه‌ نووسه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ى كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هيچ په‌يوه‌ندى پێوه‌ نيه‌ ته‌نها تاك كراوه‌ بۆ په‌يجه‌كه‌ى .

 

ڕزگار كۆچه‌ر ڕۆژنامه‌نووس به‌ سنور ميديايى ڕايگه‌ياند ,له‌سه‌ر نووسینی بابه‌تێک له‌سه‌ر" گۆڕينى ناوى مزگه‌وێتك" که‌ دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به‌وه‌ نه‌بووه‌ , به‌ڵكو ته‌نها تاك كراوه‌ بۆى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌ڕێگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رايته‌كه‌وه‌ سكاڵايى ياسايى له‌سه‌رى تۆمار كردوه‌ ".

 

وتيشى " له‌و سكاڵايه‌ داواى قه‌ره‌بووى 100 مليۆن دينار ده‌كه‌ن , وتيشى " تا ئێستا دوو جار چووه‌ته‌ به‌رده‌م دادگا و به‌ڵگه‌ى ته‌واوى خسته‌وه‌ته‌ ڕوو ".

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد , بڕيار بوو ئه‌مڕۆ جارێكى تر دادگايه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ بچێت به‌ڵام دواخراوه‌ بۆ 12 / 11/ 2019 ".

 

كۆچه‌ر ئاشكراشى كرد " ئه‌و كه‌سه‌ى بابه‌ته‌كه‌ى نووسيى وه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ش تاكى كردوه‌ بۆ په‌يجه‌كه‌ى ناسراون و وته‌شيان داوه‌ به‌ڵام له‌ ئێستا دادوه‌ر داواى شاهيدى لێ ده‌كه‌ن ".

 

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ڕخنه‌ى ئه‌وه‌شى گرت تائێستا نه‌ سه‌نته‌رى ميترۆ نه‌ سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسان هيچ هه‌ڵوێستێكيان نه‌بووه‌ ".

 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى داوه‌ كه‌ ته‌شهيرى پێ كردوه‌ و به‌ڵام چووه‌ سكاڵايى ياسايى تۆمار كردوه‌ " ڕزگار كۆچه‌ر وتى " نازانێـت سكاڵاكه‌ى چى به‌سه‌ر هێنراوه‌ ".

 

ده‌قى ڕونكردنه‌وه‌يه‌كى ڕزگار كۆچه‌رى ڕۆژنامه‌نووس 

 

له‌نێوان بێ تاوانی و مل که‌چ بوون و سه‌د ملیۆن

 

له‌سه‌ر نووسینی بابه‌تێک که‌ دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ نه‌بووه‌ بڕیاره‌ ئیمڕۆ دووه‌م دانیشتنی دادگایی کردن و غرامه‌ کردنم به‌سه‌د ملیۆن دینار به‌ڕێوه‌ بچی
دانیشتنی یه‌که‌م سه‌ره‌ڕای پێشکه‌ش کردنی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌ بێ تاوانیم بۆ دادگا به‌ڵام دانیشتنه‌که‌ بۆ ئیمڕۆ دوا خرا


به‌ گوته‌ی کاک ڕێبین ی پارێزه‌ره‌که‌م ئه‌و کارمه‌نده‌ی بڕیار بوو به‌ڵگه‌ ده‌نگیه‌کان بخاته‌ سه‌ر کاغه‌ز تا ئێستا ئه‌و کاره‌ی نه‌کردیه‌ بۆیه‌ پێش بینی ده‌که‌م ئیمڕۆش دادگای بۆ کاتێکی تر دوا بخرێ یا بڕیاری کۆتایی بدرێ چونکه‌ له‌سه‌رتاوه‌ ئه‌م کێسه‌ من به‌پلان تێوه‌ گلام


به‌هه‌ر حال ئه‌م کێسه‌ ‌ وه‌ک کێسه‌کانی ترم نه‌بوو چه‌ند ڕاستیه‌ک هه‌یه‌


یه‌که‌م ئه‌و که‌سه‌ی منی له‌و کێسه‌ تێوه‌ گه‌ڵاندووه‌ ئێستا ئه‌و پۆسته‌م ده‌خوێنته‌وه‌ نازانم چۆن ویژدانی ناجولێ و به‌ چ هه‌قێک جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناکا بڵێ من ئه‌و بابه‌ته‌م نووسی و من بڵاوم کرده‌وه‌ و منیش تاکی په‌یجی ڕزگار کۆچه‌رم کرد


دووه‌م تا ئێستا له‌ کێسي دادگایی کردنم بێجگه‌ له‌ کاک ڕێبین و کاک هێمن بابان و كاك عوسمان هورمزيار ده‌نا هێچ که‌س و لایه‌ن و میدیای سه‌ربه‌خۆو گروپی پێنج که‌س و شه‌ش که‌س هاوڕێی و براده‌ر خزم و.....هاوکارم نه‌بووینه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بۆمن سه‌ر به‌رزیه‌ که‌ ته‌نها دوو مانگه‌ به‌ ته‌نها ڕوو به‌‌ڕووی کێشیه‌ک ده‌بمه‌وه‌ که‌ وه‌ک فشاره‌کی ده‌رونی به‌رامبه‌رم به‌کار دي ..


ئةوة باشة چار دةورى خوشم باش ناسي
خۆم پێ ئازایه‌ که‌ به‌ ته‌نها برامبةر ئةو پلان و شه‌ڕه‌ ده‌رونیه‌ دام تا ئێستاش ملم شۆڕ نه‌کردیه‌
باجی بێ لایه‌نی و نه‌بوون به‌ خورامی ئه‌م و ئه‌و ئاسان نیه‌


سێیه‌م وردو درشتی ئه‌و کێسه‌ و چه‌ند کێسه‌کی تری ڕۆژنامه‌نووسان ناوه‌نده‌ عێراقی و عه‌ره‌بی و بیانیه‌کان لێێ ئاگه‌دارن..
ئیمڕۆش چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین بزانین چ ده‌بێ

 

 

45261429102019_328.jpg

41271429102019_329.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure