سنور ميديا
159 جار بینراوە 29/10/2019 01:55 PM

هه‌ڵوێستى يه‌كگرتوو له‌سه‌ر كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى



سنور ميديا 

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی مه‌به‌ست لێی به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌ له‌و ته‌نگژه‌یه‌ى تێی كه‌وتوه‌.

 

هادی عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە زنجیرەیەک تویتدا ئاماژەی بەوەکردووە: بارودۆخ و ھۆکارە بابەتیەکانی وڵاتانی ناوچەکە ھاوکار و لەبارن بۆ بەردەوامبونی تیرۆر وتوندرەوی و بەرھەمھێنانی چەندین سەرکردەی تری توندڕەوی وەک ئەبوبەکر بەغدادی و ھاوشێوەکانی.

 

دەشڵێت: کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی لەم کاتەدا مەبەست لێی بەھێزکردنی پێگەی سەرۆکی ئەمریکایە لەو تەنگژەی تێی کەوتوە بەھۆی بریارە هەڵەکەی بۆ کشانەوەی ھێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان.

 

بە وتەی ناوبراو "داعش و گروپە توندرەوە ئیسلامیە ھاوشێوەکانی گەورەترین کارەسات بوون بۆ ئیسلام و وڵاتە موسڵمانەکان لەم سەردەمەدا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure