مه‌كگۆرك
160 جار بینراوە 29/10/2019 01:51 PM

مەکگۆرک دەیەوێت چی بزانێت لەبارەی تورکیا و بەغدادی؟



سنور ميديا 

نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت: تورکیا جێی متمانە نیە و تورکیا دەبێت وەڵامی هەندێک پرسیار بداتەوە لەبارەی کوژرانی خەلیفەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

 

برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەنجامداوە و تێیدا پرسیاری ئەوە لە تورکیا دەکات، بۆچی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلب کوژرا؟ بۆ لە عێراق یان ڕۆژهەڵاتی سوریا نەکوژران؟ تورکیا دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە.

 

ئاماژە بەوەشدەکات: ، ئیدلب بەهەشتی گەورەی تیرۆریستانە و لە ئیدلب نزیکەی ٤٠ هەزار چەکدار هەن کە زۆربەیان لە تورکیاوە چوونەتە ناوچەکە.

 

وتیشی "لە ناوچەکە پاشماوەی ئەلقاعدە بوونیان هەیە و بازرگانیەکی گەورە لە سنور دەکرێت و تورکیا پشتگیریان لیدەکات."

 

دەشڵێت: ئەو گوندەی بەغدادی تێدا کوژرا، چەندین ساڵە لە ژێر چاودێری سەربازانی تورکیادایە و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە ئینجیرلیکیش جێی سەرنج و گرنگە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure