تره‌مپ
2624 جار بینراوە 29/10/2019 01:36 PM

ماڵپه‌ڕێكى ئيسرائيلى موفاجه‌ئه‌ گه‌وره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ كوردى ڕۆژئاوا و باشور ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا

ترەمپ جیاوازتر لە هەموو سەرۆكەكانی ئەمریكا بیر دەكاتەوە، چونكە كوردەكانی بۆ ڕەحمەتی هێرشی توركیا بەجێهێشت و بەوەش لەلایەن میدیاكانەوە لۆمەی كرا، بەڵام كەمن ئەوانەی دەزانن ترەمپ مەبەستی لەو كارە چی بوو.

 

ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی لە زاری نووسەرێكەوە لە ڕاپۆرتێكدا باسی كێشەی كوردی لە سوریا و عیراق كردووە و ئاماژەی بەوەكردووە، ترەمپ پشتیوانی كوردەكان دەكات، چ لە عیراق بێت یان سوریا و بە دوریشی نەزانیووە كە ترەمپ لە پڕ موفاجەئەیەكی گەورە ڕابگەیەنێت و پشتیوانی دەوڵەتی كوردی بكات لە نزیك سنوری ئێران.

 

ماڵپەڕە ڕونیكردووەتەوە، هیچ پەیوەندییەكی توندوتۆڵ ترەمپ و ئەردۆغان پێكەوە كۆناكاتەوە و نمونەشی بە هەڕەشەی وێرانكردنی ئابوری توركیا هێناوەتەوە لەلایەن ترەمپەوە.

 

ماڵپەڕە بیانییە ئاماژەی بە ڕیفراندۆم كردووە و ڕونیكردووەتەوە 3 ملیۆن و 300 هەزار كەس بەشداری تێدا كردووە و 92%ش بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دەنگیان داوە، بەڵام دواتر بەغدا كۆنترۆڵی سنورەكانی هەرێم و فڕۆكەخانەكانی كردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure