سنور ميديا
236 جار بینراوە 29/10/2019 01:15 PM

وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م ناوچانه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده‌ بن



سنور ميديا 

وەزیرى بەرگرى ئه‌مه‌ریكا رایدەگەیەنێت دەبێت کێڵگە نەوتییەکان لە ژێر کۆنترۆڵە هەسەدە دابن و نەوتەکەشى بۆ ئەوان بێت.


مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئه‌مریكا بە هاوبەشى لەگەڵ هێزەکانى هەسەدە پارێزگاری له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات.


جەختیشیکردەوە، ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌ ستراتیژییه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی نه‌گاته‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و به‌و په‌ڕی تواناشه‌وه‌ رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و لایەنانە ده‌وه‌ستنه‌وه‌.


ئێسپه‌ر روونیکردەوە، هێزه‌ کوردییەکان پشت به‌ داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستن بۆ دابینكردنی مووچه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ پاسه‌وانی له‌ چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ده‌كه‌ن.


وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ئەوەى خستەڕوو، پێویسته‌ ئه‌و سه‌رچاوە نەوتیانە لە ژێر کۆنترۆڵى هەسەدە بن بۆ ئەوەى مووچەو خەرجى هێزه‌كانی دابین بکات و خۆیان پڕ چەک بکەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure