پارتى
185 جار بینراوە 29/10/2019 01:10 PM

فراكسيۆنى پارتى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌نگاوێكى په‌رله‌مانى عيراق ده‌كات



سنور ميديا

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و ئەوان بایكۆتیان كردووە. دەشڵێت، "هەمواركردنەوەی دەستوور سەركەوتوو نابێت، چونكە ئێمە مافی ڤیتۆمان هەیە و رێگە نادەین هەموار بكرێتەوە".

 

د. ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: "كۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبەت بە سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەمواركردنەوەی دەستوور، ئەوە بوو كە شیعەكان زۆرینە بوون و هەمووان سوور بوون كە ئەنجومەنی پارێزگاكان سڕ بكرێن، كە ئەمە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە، بەداخەوە گوێشیان لە ئێمە نەگرت و ئێمەش دەنگمان پێ نەدا".

 

به‌ وته‌ی ڤیان سەبری، "هەر خولێكی پەرلەمان بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ لیژنە بۆ هەمواركردنەوەی هەندێك مادە پێك دێت، بەڵام بە گوێرەی ماددەی 126 ئەگەر سێ پارێزگا رەتی كردەوە، دەتوانرێت هەموارەكە رەتبكرێتەوە، بۆیە وەك خولەكانی پێشوو سەركەوتوو نابێت و رەت دەكرێتەوە".

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی وت: "ئێمە مافی ڤیتۆمان هەیە كە رێگری لە هەمواری دەستوور بكەین، چونكە لیژنەیەكیان پێك هێناوە و سێ كوردی تیادایە، بۆیە هەموارەكە كاریگەری نابێت و سەركەوتووش نابێت و دەستوور وەك خۆی دەمێنێتەوە".

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد، تا هەڵبژارد دەكرێت، نوێنەرانی پارێزگاكان سەرپەرشتی پارێزگاكان دەكەن، چونكە بڕیارەكە پێچەوانەی یاسا و دەستووری عیراقە.

 

شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دا و بڕیاریش درا لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكبێت و له‌ ماوه‌ی چوار مانگدا ده‌ستوور هه‌موار بكه‌نه‌وه‌.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure