سنور ميديا
261 جار بینراوە 29/10/2019 12:54 AM

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر یه‌په‌گه‌



سنور میدیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند له‌و واده‌یه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ ناوچه‌ی ئارام دیاری كراوه‌ هێزه‌ نه‌كشێته‌وه‌، ئه‌وا هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ریان.

 

مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئاڵوگۆڕی زانیاریی ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌شێك له‌یه‌په‌گه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام و هه‌ندێكی دیكه‌یان تا ئێستا نه‌كشاونه‌ته‌وه‌.

 

چاوه‌شۆغڵو وتیشی، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ دیاریكراوه‌ یه‌په‌گه‌ نه‌كشێته‌وه‌، ئه‌وا هێرش له‌دژیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure