سنور ميديا
359 جار بینراوە 28/10/2019 09:01 PM

سەدر داوايه‌كى به‌په‌له‌ لە عادل عەبدولمەهدی دەكات



سنور ميديا 

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، داوا لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بچێتە پەرلەمان و وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت رابگەیەنێت و دەنگدانی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیش لەسەر چەند بڕیارێك بە "شكڵی" ناودەبات.

موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ دوشەممە، لەپەیامێكدا لە تویتەر رایگەیاند، پێویستە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران بچێتە پەرلەمان و لەوێ وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بە سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و لە ماوەیەكی یاساییدا كە زۆر درێژ نەبێت، رابگەیەنێت.

 

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەو ماوەیەدا هەمو رێكارە پێویستەكان بۆ گۆڕینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و یاسای كۆمسیۆن ئەنجام بدرێن.

 

هەروەها داواشی كردوە كە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەبێ بەشداری ئەم حزبانەی ئێستا بێت جگە لەوانەی گەل لێیان رازییە.

 

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەدر روی دەمی كردۆتە خۆپیشاندەران و وتویەتی، ئەی شۆڕشگێران بە دەنگدانەكانی پەرلەمان فریوتان نەدەن، هەمو بڕیارەكان شكڵین، جگە لە گرتنەبەری رێكاری توند. وەك ئاگاداریشیان دەكەمەوە كە دانیشتنەكەیان لێپێچینەوەی لە گەندەڵكاران لەخۆنەگرتبو.

 

هەروەك رو لە خۆپیشاندەران وتویەتی"بەردەوام بن."

 

بەپێی میدیا عێراقییەكان هەر دوای تویتەكەی سەدر، پەرلەمانتارانی كوتلەی سائیرون دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراقیان جێهێشتوە، كە بۆ سبەی سێشەممە هەڵگیرا.

 

پەرلەمانی عێراق لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی دا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی دەستورو هەڵوەشاندنەوەی دەرماڵەو ئیمتیازاتی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەو پەرلەمانتاران و وەزیران و بەرپرسانی باڵا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure