ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى
164 جار بینراوە 28/10/2019 07:46 PM

میدیای ئەمریکا چارەنووسی تەرمی بەغدادی ئاشکراکرد



سنور ميديا 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، تەرمی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، فڕێداوەتە دەریاوە.

 

ڕۆبێرت ئۆ برەین، راوێژکاری سەربازی ئەمریکا بە رۆیتەرزی رایگەیاند، پاشماوەی تەرمی بەغدادی فڕێ دەدرێتە ناو دەریاوە و کەمێک پێش ئێستا، میدیاکانی ئەمریکا کارەکەیان پشتڕاست کردەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کەناڵی عەرەبییەی راگەیاندووە، بە فڕۆکەیەکی تایبەت پاشماوەکانی تەرمی بەغدادی بۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق گواستراوەتەوە.

 

هاوکات، پەیامنێری کەناڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە شوێنی ئۆپراسیۆنەکەوە "گوندی باریشا" چەندین تەرم ڕەوانەی ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لە عێراق کراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure