سنور ميديا
179 جار بینراوە 28/10/2019 04:11 PM

په‌رله‌مانى عيراق بڕيارێكى دا



سنور ميديا 

پاش ئەوەی كەمێك لەمەوبەر دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران دەستی پێكرد، لیژنەیەكی بۆ هەمواركردنەوەی دەستور لەماوەی چوار مانگدا پێكهێنا.

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەر لەبارەی پارێزگاكانەوە بڕیاریدا پارێزگاری پارێزگاكان دەستكراوە بن بۆ بەڕێوبردنی كاروبارە دارایی و كارگێڕییەكان تا ئەنجومەنی نوێی پارێزگاكان هەڵدەبژێردرێن و پارێزگارەكان كاری ئەنجوومەنی قەزا و ناحییەكانیش رادەپەڕێنن.

 

هاوكات بڕیاری دا سەرجەم ئیمتیاز و دەرماڵەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و ئەندامانی پەرلەمان و گەورە بەرپرسان و راوێژكاران و بریكاری وەزیرەكان و بەڕێوبەرە گشتییەكان و دەستە سەربەخۆكان و دەسەڵاتی دادوەری و پارێزگارەكان، هەڵبوەشێنێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure