سنور ميديا
108 جار بینراوە 28/10/2019 03:54 PM

له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دوو وەزیرى کابینەی پێشوی حکومەت، کە ئێستا پەرلەمانتارن بانگێشتى دادگا ده‌كرێن



سنور میدیا

دادگاى تاوانەکانی رەصافە بە تۆمەتی گەندەڵى و بەهەدەردانی سامانى وڵات، دو وەزیرى پێشو و دو پەرلەمانتاربانگێشتی لێکۆڵینەوە دەکات.

 

ئەمڕۆ دوشەممە دادگاى ناوەندیى تاوانەکان لە رصافە بڵاوی کردەوە؛ دو وەزیرى کابینەی پێشوی حکومەت، کە ئێستا پەرلەمانتارن بانگێشتى دادگا دەکات بە مەبەستى لێکۆڵینەوە لەسەر پرسى گەندەڵى و بە هەدەردانی سامانى گشتی وڵات.

 

ئاشکرای کردوە بەهۆى ئەوەى ئەو دو وەزیرە پەرلەمانتارن لەم خولەى ئەنجومەنى نوێنەران، بۆیە ناوەکانیان ئاشکرا نەکردون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکان، فەرمانى بانگردن بەمەبەستى لێپرسینەوەی بۆ پێنج بەرپرسى دیکە دەرکرد، کە یەکێکیان وەزیرە لەم کابینەیە و یەکێکى دیکەش وەزیرى خانەنشینە لەگەڵ دو ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران و بەڕێوەبەرێکى گشتى.

 

لە ئێستادا یەکێک لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى عێراقى لێپرسینەوە و سزادانى ئەو بەرپرسانەیە کە تێوەگلاون لە گەندەڵى.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure