سنور ميديا
153 جار بینراوە 28/10/2019 03:27 PM

ئيبراهيم كاڵن: كێشەمان لەگەڵ كورد نییه‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گرووپێكی تیرۆریستییە



سنور میدیا

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی وڵاتەكەیان دەكات و ئاماژە بەوەش دەكات، دەمێكە پلان بۆ ئەو سەردانە داڕێژراوە و لە خشتەدا هەیە.

 

ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەواڵی سەردانیكردنی (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ وڵاتەكەی پشتڕاستكردەوە كە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردبۆوە.

 

كاڵن ئاماژەی بەوەداوە، دەمێكە پلان بۆ ئەو سەردانە داڕێژراوە و لە خشتەدا هەیە و وتویەتی"پەیوەندی ئێمە و كورد ئەزەلییە و كێشەیەكمان لەگەڵ كوردی ناوچەكە نییە، كێشەی ئێمە لەگەڵ گرووپێكی تیرۆریستییە كە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسییە".

 

هەر لەبارەی سەردانەكەی بارزانی بۆ توركیا، میدیاكانی نزیك لە پارتی باسلەوە دەكەن، سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێشتا كاتەكەی دیاریی نەكراوە و لە بەرنامەیدا نییە بەمزووانە سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure