سنور ميديا
423 جار بینراوە 28/10/2019 02:56 PM

له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی توركیا زۆر نیگه‌رانه‌ له‌ كورد



سنور میدیا

حکومەتى تورکیا نیگەرانە لە رۆڵى کاریگەرى کورد لە کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى ئەمیرى رێکخراوى داعش و رەخنەى توند لە ئەمریکا دەگرێت.

 

دواى ئەوەى مەزڵوم کۆبانى فەرماندەى گشتى هەسەدە بەشداریکردنى کورد لە کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى راگەیاندو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکاش لە وتارەکەى رۆژى یەک شەممەدا ئەوەى پشتڕاستکردەوە کە کورد رۆڵى گرنگی هەبووە تورکیا نیگەرانى خۆی لەوبارەیەوە راگەیاندوە.

 

لەو چوارچێوەیەدا میدیاکانى ئەمریکاو تورکیاش بڵاویانکردەوە، وەزارەتى دەرەوەو بەرگرى تورکیان رایانگەیاندوە، کە ئەوانیش رۆڵیان هەبووە لە کوشتنى بەغدادیداو رەخنەشیان لە ئەمریکا گرتووە کە بەشداری هەسەدەیان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردوە.

 

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەمریکا رێکخراوێکى "تیرۆرست"یان لە کوشتنى سەرۆکى رێکخراوێکى تیرۆرستیدا بەکارهێناوە ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هێزەکانى هەسەدە.

 

لەدواى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى لە سوریا نە سەرۆکى ئەمریکاو نە هیچ بەرپرسێکى ترى ئەمریکا ناوى تورکیایان نەهێناوە لە بەشداربوون لە کوشتنى بەغدادى، بەڵام هەریەکە لە ترەمپ و وەزیرى بەرگری و چەند بەرپرسێکى تری کۆشکی سپى رۆڵی کوردیان لەو ئۆپەراسیۆنەدا دوپاتکردوەتەوە.

 

ئەم ستایشیکردنەى کورد لەلایەن سەرۆکى ئەمریکاو بەرپرسانى کۆشکی سپیەوە تورکیاى نیگەران کردوەو نیگەرانیشن لەوەى ترەمپ ناوى تورکیای نەهێناوە لەو ئۆپەراسیۆنەدا، هەروەها میدیاکانى تورکیا بۆ ونکردنى ئەو رۆڵەى کورد لە راپۆرت و بابتە رۆژنامەوانیییەکانیاندا باسى رۆڵى تورکیا دەکەن لە ئۆپەراسیۆنى کوشتنى بەغدادیدا.

 

هەروەها میدیاکانى ئەمریکا لە دوێنێوە بە مانشێتى گەورە باسیان لە رۆڵى گرنگی کورد کردوە لە ئۆپەراسیۆنى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادی و هەروەها ئاماژەشیان بە وتەکانى ترەمپ کردوە کە رایگەیاندبوو کورد بەشدار بووە، هاوکات لەزارى چەند بەرسێکى پنتاگۆنەوە رەتیان کردوەتەوە تورکیا بەشدارى لەو ئۆپەراسیۆنە کردبێت و ئاگاداریش بوو بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure