سنور ميديا
126 جار بینراوە 28/10/2019 02:29 PM

تەرمى ئەبوبەکر بەغدادى چى لێدەکرێت؟



سنور ميديا 

دوێنێ، لە ئۆپراسیۆنێکدا، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە گوندی باریشای هاوسنوری سوریا و تورکیا کوژرا و بەپێی سەرچاوەکان، پاشماوەی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ عێراق.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کەناڵی عەرەبییەی راگەیاندووە، بە فڕۆکەیەکی تایبەت پاشماوەکانی تەرمی بەغدادی بۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق گواستراوەتەوە.

 

هاوکات، پەیامنێری کەناڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە شوێنی ئۆپراسیۆنەکەوە "گوندی باریشا" چەندین تەرم ڕەوانەی ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لە عێراق کراوە.

 

روونیشیکردووەتەوە، تەرمی بەغدادی لە یەکێک لە ناوچەکانی عێراق دەنێژرێت و چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەیان بەوەکردووە، لە کاتی ناشتنی بەغدادیدا رچاوی رێکارەکان و شیوازی ناشتنی مردوو لە ناوچەکەدا دەکەن.

 

هەر دوێنێ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای راگەیاندنی کوشتنی بەغدادی رایگەیاند، تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ئارام بەبێ ناوهێنانی شوێنەکە و ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر.

 

دوای پێنج مانگ لە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی مانەوەی ئەبوبەکر بەغدادی، بەرەبەیانی دوێنێ لە کاتی ئۆپراسیۆنی ئەمریکا بۆسەر شوێنەکەی، بەغدادی لە تونێلکدا خۆی تەقاندەوە.

 

هاوکات گۆڤاری فۆرەن پۆلیسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات تاکە کەسی بیانی بووە کە ئاگاداری ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا بووە بۆ کوشتنی ئەبوبەکربەغدادی.

 

گۆڤارەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن هێزی دەلتا و بە هاوکاری هەواڵگری سی ئای ئەی و هێزە کوردییەکانی سوریا و هەرێمی کوردستان کراوە و وێستگەی هێلیکۆپتەرەکان و هێزە تایبەتەکەی ئەمریکا لە لە هەولێرەوە بووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure