سوپايى ئه‌مريكا
187 جار بینراوە 28/10/2019 01:31 PM

هێزەكانی ئەمریكا لە شوێنەكانی خۆیان لە ڕۆژئاوا جێگیربوونەوە



سنور ميديا 

ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە هێزەكانی ئەمریكا كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كشانەوە بە بڕیاری ترەمپ، بەڵام دواتر زۆرتر لە 500 سەرباز لەگەڵ كەرەستەی لەشكری و لۆجستیكی گەڕانەوە پێگەكەی پێشوویان لە سەر ڕێگای ئێمفۆڕ لە نێوان تل تەمەر و تل بیدر لە نێوان قامشلۆ و حەلەب، هەروەها نیشتنەوەی فڕۆكەی ئەمریكایی و بە تاڵكردنەوەیان لە فڕۆكەخانەی سرین بینراوە لەگەڵ بوونی كەرەستەی لەشكری و لۆجستیكی تێیدا.

 

لە شەوی ڕابردووەوە 150 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سوپای ئەمریكا گەڕاونەوە ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ 35 زرێپۆش بە چوار قۆناغ و چاوەڕێدەكرێت كاروانێكی دیكەش بڕواتەوە ئەمڕۆ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure