ئاسايش
141 جار بینراوە 28/10/2019 01:16 PM

ئاسايش چالاكيه‌كى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى شاره‌زور ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌بارێك به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ڕاگه‌ياند .

 

له‌و ڕاگه‌يه‌نراوه‌ى ئاسايش كه‌ كۆپيه‌كى بۆ " سنور ميديا "نێردراوه‌ هاتووه‌ , له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانمان بۆ مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی به‌كارهێنان و بازرگانی به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، ‌ له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌ پێی مادده‌ی (14)ی مخدرات ، هیزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی ئاسایشی بیاره‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، توانیان تۆمه‌تبارێك به‌ ناوی (أ .م .م) كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ئێرانه‌و له‌ دایك بووی (1988)ه‌ له‌ سنوری ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌ست گیربكه‌ن.


ئاسايشى شاره‌زور ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياند "دوای پشكنینی شوێنی مانه‌وه‌ی تۆمه‌تبار ، توانرا ده‌ست بگيرێت به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری (شیشه‌) و ژماره‌یه‌ك حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كارهاتووه‌ ، تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕوبه‌ڕوی دادگا كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه‌."

 


ده‌شڵێن "سوپاسی خه‌ڵكی دڵسۆز و خه‌مخۆری ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ هاوكاری هێزه‌كانمانن له‌ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه‌دا."

 

11141028102019_323.jpg

28141028102019_324.jpg

41141028102019_322.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure