شه‌رڤانان
107 جار بینراوە 28/10/2019 12:48 PM

ڕۆڵى هه‌سه‌ده‌ له‌كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئاشكرا ده‌كرێت



سنور ميديا 

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكراتی گەورەترین رۆڵیان لە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی و سەركردە پلە باڵاكانی داعشدا هەبوو پێویستە ئەمریكاش دانبەوەدا بنێت كە هێزە كوردیەكان رۆڵی كاریگەریان هەبووە.

 

رامین عەبدولرەحمان، بەرێوەبەری روانگەی سوری، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: سەرەتا ئۆپەراسیۆنەكە تایبەت بوو بە لەناوبردنی سەركردەكانی ریزی پێشەوەی داعش، نەك بەغدادی.

 

ئەو بەپێویستی دەزانێت ترەمپ دان بە گەورەیی هێزە كوردییەكاندا بنێت، كە زانیارییان لەبارەی بوونی سەركردەكانی داعش لەو شوێنەی سوریایان بە ئەمەریكا دابوو.

 

ناوبراو هاوشێوەی هەسەدە پرسیار دەكات كە بۆچی ئەمەریكا هەواڵی ئەوەیان بە توركیا نەدابوو كە دەیانەوێت لەو ئۆپەراسیۆنە لەناكاوەدا سەركردەكانی داعش بكەنە ئامانج؟ ئەمە لەبەر ئەوە بوو، كە توركیا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ رێكخراوە جیهادییەكان هەیە و مەترسی ئەوە هەبوو، توركیا سەركردەكانی داعش لەو ئۆپەراسیۆنە ئاگادار بكاتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure