سنور ميديا
146 جار بینراوە 27/10/2019 11:38 PM

چوار په‌رله‌مانتار ده‌ستيان له‌ كاركێشايه‌وه‌



سنور ميديا 

دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دوو په‌رله‌مانتار حزبی شیوعی له‌ ئیتئلافه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، دوو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌ ئیئتلافه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیش وازیان له‌ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان هێنا.

 

ته‌ها دفاهی و مزاحم ته‌میمی، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وازیان له‌ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان و كاری په‌رله‌مانتاری هێنا و رایانگه‌یاند كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ وه‌ك هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل كارێك بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: "شكستمان له‌ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ تێكچووه‌ هێنا".

 

دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ تواناكانیان له‌ ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌ جڵه‌وبه‌ده‌سته‌كان كه‌متره‌، بۆیه‌ جگه‌له‌ داوای لێبوردن له‌ ده‌نگده‌رانیان و وازهێنان له‌ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌یان نییه‌.

 

هه‌ر ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانتارانی حزبی شیوعی، رائید فه‌همی و هه‌یفا ئه‌مین كه‌ له‌ناو ئیتلافی سائیرونی سه‌ربه‌ موقته‌دا سه‌در بوون، ده‌ستیان له‌ كاری په‌رله‌مانتاری كێشایه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure