سنور ميديا
73 جار بینراوە 27/10/2019 11:35 PM

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق ئامارى شه‌هيد و بريندارى خۆپیشانده‌رانى ئاشكرا كرد



سنور ميديا 

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق ئاماری سێ رۆژی خۆپیشاندانەکانی بڵاوكرده‌وه‌ و بەپێی ئامارەکان تائێستا 74 کەس کوژراون و زیاترله‌ سێ هه‌زار و 500ی دیكه‌ش برینداربون.



بەپێی راگەیێندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق، زۆربەی ئەوانەی کوژراون لە شەڕوپێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانی بارەگا حزبییەکان کوژران و راشیگه‌یاند: سێ هەزار و 654 خۆپیشاندەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربون کە زۆربەیان بەهۆی گازی فرمێسکرێژ بووە و زۆربەشیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوە.


کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، 90 باڵەخانەی حکومی و تایبەت و بارەگای حیزبی سوتێندراون و زیانیان پێگەیشتوە، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركراوانیش ئاشكرایكردوه‌: پۆلیس 158 کەسی دەستگیرکردوه‌ و دواتر 123یان ئازادکردون و تائێستا 35یان ئازاد نەکراون، هاوكات کۆمیسیۆنیش 64 سکاڵای بەدەستگەیشتوە.



رۆژی هەینی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق دەستیپێکردەوه‌ كه‌ درێژكراوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ بوو و تیایدا زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی چوار هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure