مه‌سرور بارزانى
120 جار بینراوە 27/10/2019 09:32 PM

مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر كوشتنی به‌غدادی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند



سنور میدیا

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، رایگه‌یاند، راستە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت، بەڵام كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە.



ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی راگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئه‌مریكادا به‌ هاوكاری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كوژراوه‌.

 

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌، "بێگومان هەر كەسێك تاوانبار و قاتڵی خەڵكی بێگوناح بێت زوو یان درەنگ هەر بە سزای خۆی دەگات. ڕاستە كوشتنی ئەبووبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو لایەك بە تایبەت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بن كە كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە".

 

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "پێویستە هەموو لایەك هۆشیار بن و هەماهەنگ و بەردەوام بن لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure