سنور ميديا
78 جار بینراوە 27/10/2019 07:43 PM

هەسەدە: بەغدادی لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە ناوچەی کۆنترۆڵی تورکیا کوژرا



سنور ميديا 

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، چەند مانگێکە زانیاریمان لەسەر شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی هەیە و ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە نێوان هەسەدە و ئەمریکا کوژراوە.

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە رێدۆر خەلیل و کینۆ گابریل ڕێکخرابوو وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند "کوشتنی بەغدادی مانگێ دوا کەوت بەهۆێ هێرشی تورکیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، و ئێستاش هێرشی تورکیا بۆ هەندێک ناوچە ئەگەری زیندووبوونەوەی ڕەگەکانی داعش لە ناوچەکە هەیە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "زانیاریمان هەبووە کە بەغدادی لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادایە و ئەو شوێنەشی کە لێی کوژراوە تەنها چەند کیلۆمەترێک لە بنکەیەکی سەربازی تورکیاوە کوژراوە".

 

هەسەدە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە کوشتنی بەغدادی بەرهەمی کاری هاوبەشی ئەوان و ئەمریکا بووە بۆ ماوەی پێنج مانگ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure