مه‌سعود بارزانى
397 جار بینراوە 27/10/2019 05:05 PM

مه‌سعود بارزانى هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە فالح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ فالح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانی عێراق كۆبوه‌وه‌، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر مانەوەی هەڕەشەی تیرۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر ناسەقامگیری و ئاساییشی عێراق و ناوچەكە.

 

لەبەشێكی ئەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا خرایە بەر باس، جەخت لە بەردەوامی و پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەردوولا.

 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی گرژی و خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراقی دووپاتكردەوە لە جێبەجێكردنی چاكسازی و داوكارییە ڕەواكانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure