سنور ميديا
230 جار بینراوە 27/10/2019 02:00 PM

شەڕ لەنێوان سوپای سوریا و تورکیا لە سەرێ کانی دەستیپێکرد



سنور ميديا 

دەزگاى راگەیاندنى فەڕمى حکومەتى سوریا بڵاویکردەوە، لە ناوچە سنوری تورکیاو رۆژئاواى کوردستان، شەڕ لە نێوان سوپاى سوریا و تورکیادا رویداوە.

 

ئاژانسى هەواڵى سانا کە راگەیاندنى فەڕمى حکومەتى سوریایە رایگەیاند: لە ناوچەیەکى نزیک شارى سەرێ کانى شەڕ لە نێوان سوپاى تورکیا و سوریادا سەریهەڵداوەو سوپاى سوریا پێشڕەوى کردوە.

 

وتوشیەتى: سوپاى سوریا چەند گوندێکیان کۆنتڕۆڵکردوەو کەمتر لە (چوار) کیلۆمەتر لە سنورى تورکیاوە دورن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، لە دواى رێککەوتنى حکومەتى سوریا و هێزەکانى سوریاى دیموکرات، سوپاى سوریا گەڕایەوە بۆ رۆژئاواى کوردستان و بە پێى رێککەوتنەکە ئەرکى پاراستنى سنورەکانى پێسپێردراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure