سنور ميديا
276 جار بینراوە 27/10/2019 01:08 PM

پنتاگۆن: هەماهەنگیمان لەگەڵ هەسەدە دەستپێكرد بۆ پارێزگارى كردن



سنور ميديا 

بەرپرسێكی پنتاگۆن ئاشكرایكردووە كە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستیان بە هەماهەنگی كردووە بۆ پارێزگاریكردن لە بیرە نەوتەكانی دێرلزور.

 

لەو بارەوە بەرپرسێكی باڵای پنتاگۆن كە ناوی ئاشكرانەكردووە باسی لەوە كردووە كە هێزێكیان ناردووە بۆ دێرلزور بە مەبەستی بەهێزكردنی پێگەیان لەو ناوچەیە و پاراستنی بیرە نەوتەكانی پارێزگاكە تا نەچنە دەست رێكخراوی داعش.

 

ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن ئەوەیشی ئاشكراكردووە لەگەڵ هەسەدە دەستیان كردووە بە هەمانگی لە بارەی ئیشوكار لە بیرە نەوتەكان و پاراستنیان.

 

لەو بارەوە پێشتر دۆناڵد ترامپ لە توتێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە كاتی ئەوەیە كورد بچێتە ئەو تاوچانەی نەوتی لێیە.

 

لە بەرامبەردا دوێنێ روسیا بە توندی لەسەر دەستگرتن بەسەر بیرە نەوتەكانی پارێزگاری دێرلزور هێرشی توندی كردە سەر ئەمریكا و بە "دزینی نەوت"ی سوریا ناوی برد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure