دابان محمد
206 جار بینراوە 26/10/2019 08:19 PM

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ و حه‌وت خاڵی گرنگ ئاشكرا ده‌كات



سنور میدیا

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان له‌ فراكسوێنی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌م ده‌سته‌یه‌ تواناى ئاشكراكردنى ناوى گه‌نده‌ڵ كارانى نیه‌ و وه‌ گومانى ونكردنى چه‌ندین دۆسێیه‌ى گه‌وره‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ ده‌سته‌كه‌دا ده‌كرێت.

 

دابان محمد په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك نوسێوێتی پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌ ڕونكردنه‌وه‌ بدرێت...

 

1_ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ساڵ و له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى حكومه‌تى پێشو ماوه‌كه‌ى ته‌واو بوه‌.

 

2_ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ خه‌رجیه‌كانى مانگانه‌ى زیاتره‌ له‌و پارانه‌ى توانیویه‌تى بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت، مانگانه‌ سه‌دان ملیۆن دینار خه‌رجیه‌تى.

 

3_ ده‌سته‌كه‌ بوه‌ به‌ شوێنى ئه‌رشیفكردنى دۆسێیه‌كانى گه‌نده‌ڵى ( گومانى ونكردنى چه‌ندین دۆسێیه‌ى گه‌وره‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ ده‌سته‌كه‌دا ده‌كرێت).

 

4_ له‌ كۆتا ڕاپۆرتیاندا بۆ په‌رله‌مان، ده‌سته‌كه‌ ڕاپۆرتێكى بێ سه‌ر و به‌رى چه‌ند سه‌د لاپه‌ڕه‌یى بو ئاراسته‌كه‌ كرد، كه‌ 40 لاپه‌ڕه‌ى بۆ سه‌دان و هاتن و چون و به‌خێرهاتنى میوان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌وه‌ ته‌رخانكرابو.

 

5_ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ تواناى به‌راورد و به‌دواداچونى نه‌بوه‌ بۆ ئه‌و فۆرمانه‌ى كه‌ په‌رله‌مانتارانى خولى چواره‌م و پێنجه‌مى په‌رله‌مان پڕیانكردوه‌ته‌وه‌، وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى هه‌شته‌م و نۆیه‌م، له‌ كاتێكدا سه‌دان هه‌زار فۆرمى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى
ئاسایى بڵاو كرده‌وه‌ !!!

 

6_ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ تواناى ئاشكراكردنى ناوى گه‌نده‌ڵ كارانى نیه‌، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ سزا دراون ته‌نانه‌ت بۆ په‌رله‌مانتارانیش نه‌ك بۆ ڕایگشتى .

 

7_ گومانى زۆر له‌ به‌كرێگرتنى بیناى ده‌سته‌ و فه‌مانبه‌رانى گرێبه‌ستى ده‌سته‌كه‌ و پرسى پاسه‌وانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندبونى چه‌ند كه‌سێكى ده‌سته‌كه‌ له‌ پڕ ده‌كرێت، بۆیه‌ به‌دواداچونێكى قورس بۆ كۆى ئه‌و پرسانه‌ ده‌كه‌ين

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure