سنور ميديا
832 جار بینراوە 26/10/2019 02:30 PM

توركيا هێرشى ده‌ست پێكرده‌وه‌ و شه‌ڕى سه‌خت به‌رده‌وامه‌



سنور ميديا 

سوپای تورکيا  و چەتەکانی بە چەکی قورس و بە چاوساغی فڕۆکە سیخوڕییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی مرێکیس و بابلخێر-ی سەربە ناوچەی زڕگان و شەڕێکی سەخت ڕوویداوە.

 

به‌پێى هه‌واڵى ميدياكانى په‌كه‌كه‌ , پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سوپای توركيا  و چەتەکانی کە لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئاگربەستەوە پێشلیان کردووە، هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو گوندی مرێکیس و بابلخێر-ی سەربە ناوچەی زڕگان لە دەوروبەری سەرێکانی.

 

شەڕڤانانی قەسەدە-ش لە چوارچێوەی خۆپاراستندا، وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە کە بە چەکی قورس و بە چاوساغی فڕۆکە سیخوڕییەکان کراوە و لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت ڕوویداوە.

 

لە ئێستادا شەڕەکە بە سەختی بەردەوامە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure