كه‌ش و هه‌وا
172 جار بینراوە 26/10/2019 02:19 PM

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ ‌27ی تشرینی یەکەمی 2019، بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌: ئەمڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ زۆربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌ندێ جار هه‌وره‌ بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بارانبارین زیاتر ده‌بێت.

 

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوە: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 26، سلێمانی 23، دهۆك 24، كه‌ركوك 29 پله‌ ده‌بێت.



كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ‌ یه‌كشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2019، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و كه‌ركوك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ له‌ كات و شوێنی جیاواز.



روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 26، سلێمانی 24، دهۆك 25، كه‌ركوك 30 پله‌ ده‌بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure